کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری موعەلیمان لە شارەکانی ئێران
سێشەممە ۰۸-۰۱-۱۴۰۲   |  28-03-2023
کۆمەڵێک لە موعەلیمانی شارەکانی ئێران، بە شێوەی جیاجیا لە بەرامبەر ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئەمشارانە، دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، موعەلیمانی ناڕازی ڕۆژی سێشەممە ٨ی خاکەلێوە لە شارەکانی، هەمەدان، زەنجان، ئەردەبیل، کرماشان، مەلایر، تەورێز، خۆراسانی شۆمالی، بۆجنوورد و چەندین شاری دیکە، لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان و پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە خواستەکانیان، لە بەرامبەر ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئەمشارانە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.