فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی میوەفرۆشان لە تەورێز
یەکشەممە ۱۶-۰۲-۱۴۰۳   |  05-05-2024

کۆمەڵێک لە میوەفرۆشانی شاری تەورێز، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی گوڵان، لە بەرامبەر بینای شارەداریی ئەمشارە دەستیاندیە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم میوە فرۆشانە کە لە ڕێگەی دانانی میوەکانیان لەسەر وانێت لە چوارڕێیانی ئەبووڕیحان کار دەکەن، لە ئاست هەڵسووکەوتی نەشیاوی مەئموورانی شارداریی و پۆلیس ناڕازیین و لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی جەندین پلاکارد لەئاست، گەندەڵی و هەژاری ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشەکانیان بوون. شایانی باسە، مەئموورانی شارەداریی تەورێز لە شەقامی عەباسی ئەمشارە، لەڕێگەی کەڵک وەرگرتن لە گازی فرمێسکڕێژ، هێرشیان کردووەتە سەر یەکێک لە میوە فرۆشانی ئەم شەقامە.