کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی نانواییەکان لە شاری تاران
یەکشەممە ۱۲-۰۵-۱۴۰۴   |  03-08-2025

ڕۆژی شەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ژمارەیەک لە سەنگەک فرۆشییەکانی شاری تاران، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناڕازییان بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر “یەکێتیی نانواخانەکانی تاران”، لە ئێعتڕاز بە کارکردی سامانەی “نانینۆ”، پەسەندکراوی نوێی کەسابەت، پەرداخت نەکرانی یارانەکان، هەزینەی لەسەرەوەی کرێ دووکانەکان، داهاتی کەم و ئاستەنگییەکانی دیکە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵام دانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.