فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پارێزەرانی دادگوستەری لە سنە
هەینی ۱۰-۰۶-۱۴۰۲   |  01-09-2023

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خەرمانان، کۆمەڵێک لە پارێزەرانی دادگوستەری شاری سنە، لە ناڕەزایەتیی بە پەسەندکراوی نوێی مەجلیس، لە بەرامبەر بینای پارێزەرانی دادگوستەری پارێزگای کوردستان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بە پێی ئەم پەسەند کراوە نوێیە، مافی دەرکردنی بەڵگەنامەی پارێزەری لە ناوەندەکانی پارێزەران وەردەگیرێتەوە و دەدرێ بە ژێرمەجمووعەکانی وەزارەتی کاروباری ئابووری و دارایی. پارێزەرانی دادگوستەری لەئاست ئەم پێشێل کردنی مافە یاساییەیان ناڕازین و خوازیاری پێداچوونەوە بەم پەسەندکراوەی مەجلیسن.