کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە شیراز
دوشەممە ۱۴-۱۲-۱۴۰۲   |  04-03-2024
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی ڕەشەممە، بڕیاربوو لە ساڵۆنی زانکۆی علووم پزیشکی شیراز، وەڵامی پرسیار و خواستەکانی پەرەستارانی ناڕازی بدرێتەوە، بەڵام بەدوای ئەوەیکە پەرەستاران، وەڵامێکی باشیان وەرنەگرتەوە، بۆ چەندەمین جار دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرەستاران لەئاست وەڵامنەدانەوە بە خواستەکانیان و هەروەها قسه نەشیاوەکانی سەرۆکی زانکۆی علووم پزیشکی شیراز، بە کۆبوونەوە لە حەساری ئەم زانکۆیە و وتنەوەی درووشمی “ئێعتڕاز ئێعتڕاز، دەگۆڕێ بۆ ئێعتساب”، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.