کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە گیلان
یەکشەممە ۲۸-۰۸-۱۴۰۲   |  19-11-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، کۆمەڵێک لە پەرەستاران لە شاری گیلان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە پەرەستارانی گیلان بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکەیان و بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە بە ناوەڕۆکی “پەرەستاران خوازیاری دانی ١٦ مانگ حەقدەستی دواخراویانن”، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە “دانی حەقدەست و مەزایای دواخراویان” و هەروەها “شێوازی دانی تەعرەفەی پەرەستاری”، دەستیاندایە کۆبوونەوە و بە وتنەوەی درووشم خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.