فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە خۆرەم ئاباد
شەممە ۱۱-۰۹-۱۴۰۲   |  02-12-2023

ڕۆژی شەممە ١١ی سەرماوەز، کۆمەڵێک لە پەرەستاران لە شاری خۆڕەم ئاباد، لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی تاقەت پڕوکێنی کار و بارودۆخی نالەباری ژیانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە پەرەستارانی خۆڕەم ئاباد بە کۆبوونەوەی لە بەرامبەر زانکۆی علووم پزیشکی ئەمشارە و بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە “دانی حەقدەست و مەزایای دواخراویان” و هەروەها “شێوازی دانی تەعرەفەی پەرەستاری”، دەستیاندایە کۆبوونەوە و بە وتنەوەی درووشم خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.