کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ئەرکانی سالس لە شیرکەتی هەڵێنجانی نەوت و گازی ئاغاجاری
شەممە ۲۶-۱۲-۱۴۰۲   |  16-03-2024
ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەممە، کرێکارانی ئەرکانی سالس لە شیرکەتی هەڵێنجانی نەوت و گازی “ئاغاجاری”، بۆ جارێکی تر لە حەساری ئەم شیرکەتە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزاەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا سەرلەنوێ بە هێنانە گۆڕی خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست، نەمانی ئاستەنگییەکانی مافی هەمیشەیی خانەنشینی، گەڕاندنەوەی پارە کەم کراوەکان لە ماڵیاتی ساڵەکانی ڕابردوو و بەکردەوە دەرهێنانی ماددەی ١٠” خوازیاری جێبەجێ کردنی داخوازییەکانیان بوون.