کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی دامەزراوەی پۆڵای گیلان
یەکشەممە ۲۵-۰۴-۱۴۰۲   |  16-07-2023
کۆمەڵێک لە کرێکارانی دامەزراوەی پۆلای گیلان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ئەم دامەزراوەیە لەئاست مردنی یەکێک لە هاوکارەکانیان و هەروەها هەڵاواردن لە نێوان پێرسۆنێلی ئەم ناوەندە، لە بەرامبەر ئەم دامەزراوەیە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.