کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی سایتی ٢ی کەنگان لە پارسی جنووبی
دوشەممە ۱۶-۰۷-۱۴۰۳   |  07-10-2024
کرێکارانی دامەزراوەی نەوت و گازی پارسی جنووبی شاغڵ لە سایتی ٢ی کەنگان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ڕەزبەر، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی شاغڵ لە دامەزراوەی نەوت و گازی پارسی جنووبی لە سایتی ٢ی ئەم دامەزراوەیە، بە وتنەوەی درووشم و بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردووە.