فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی سەرجەم شیرکەتەکانی نەوت و گازی جنووب
دوشەممە ۲۹-۰۵-۱۴۰۳   |  19-08-2024

ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، کرێکارانی سەرجەم سەکۆ نەوتییەکانی جنووب، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان بۆ جارێکی دیکە و بەشێوەی سەراسەری، دەستیاندایه کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، کرێکارانی سەکۆ نەوتییەکانی عەسەلوویە، کەنگان، سەکۆی SPD16، سەکۆی SPD23 و سەکۆکانی SPD13 ،B&13C بە خواستی، “وەڵانانی بەرپرسانی ناکارامە و گەندەڵ”، “نەمانی سەقفی حقووق”، “نەمانی ئاستەنگی مافی هەمیشەیی خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهێنانی مادەی ١٠ و دانی بەک پەی مادەی یەک”، “جیانەکردنەوەی شوغڵە کردارییەکان”و “پێداچوونەوە بە ئەساسنامەی سەپێندراوی سندووقی خانەنشینی”، لە شوێنی کارەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشەکانیان بوون.