کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شاغڵ لە ناوچەی تایبەتی ئابووریی لە لامەرد
یەکشەممە ۲۵-۰۹-۱۴۰۳   |  15-12-2024
کرێکارانی شاغڵ لە ناوچەی تایبەتی ئابووریی لە لامەرد، ڕۆژی شەممە ٢٤ی سەرماوەز، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی شاغڵ لە ناوچەی تایبەتی ئابووریی لامەرد سەربە پارێزگای فارس، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر فەرمانداریی ئەمشارە و وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری بردنەسەرێی ئاستی حەقدەستەکان و جێبەجێ کرانی خواستەکانی دیکەیان بوون.