کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شارەداریی ئیلام
یەکشەممە ۲۵-۰۹-۱۴۰۳   |  15-12-2024
کرێکارانی شارەداریی ئیلام، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەز، بۆ جارێکی دیکە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان وەڕێخست.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی شارەداریی ئیلام، بە کوبوونەوە لە بەرامبەر ئۆستانداریی ئەمشارە، لەئاست نەدرانی بڕی سێ مانگ حەقدەست و مەزایایان و هەروەها دەرکرانی ١٢٣ کەس له هاوکارەکانیان، ناڕەزیەتییان دەربڕی و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.