کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە لە دوورگەکانی لاوان و بەهرەگان
هەینی ۱۰-۰۹-۱۴۰۲   |  01-12-2023
کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە لە دوورگەکانی لاوان و بەهرەگان، ڕۆژی هەینی ١٠ی سەرماوەز، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە لە دوورگەکانی لاوان و بەهرەگان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حەقدەستی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت”، لەشوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.