کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی هەڵێنجانی نەوت و گازی ئاغاجاری
یەکشەممە ۱۲-۰۹-۱۴۰۲   |  03-12-2023
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی سەرماوەز، کرێکارانی شیرکەتی هەڵێنجانی نەوت و گازی “ئاغاجاری”، بۆ چەندەمین جار لە بەرامبەر بینای ئەم شیرکەتە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزاەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا سەرلەنوێ بە هێنانە گۆڕی خواستەکانیان لەوانە “دیاری کردنی سەقفی حقووقی خانەنشین کراوان، لەناوبرنی ئیرادەی ئینسانییە”، “نەمانی ئاستەگییەکانی درانی مافی سەنەوات”، “جیاکردنەوەی کارەکان بە پێی شارەزابوون و پشتیوانی، بەرابەرە لەگەڵ پێکهێنانی هەڵاواردن، سووکایەتی بە کرێکاران و بێڕێزی کردن بەوان”، “دیاری کردنی سەقفی حقووق، واتە نەبوونی ژێربێژی و دادپەروەری” و “سەربەخۆیی سندووقی خانەنشینی کرێکارانی سەنعەت نەوت”، لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.