کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە لە دوورگەی بەهرەگان
هەینی ۱۷-۰۹-۱۴۰۲   |  08-12-2023
کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە لە دوورگەی بەهرەگان، ڕۆژی هەینی ١٧ی سەرماوەز، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە لە دوورگەی بەهرەگان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت”، لەشوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون