کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە لە شیرکەتی ئاغاجاری و دوورگەی سیری
یەکشەممە ۱۹-۰۹-۱۴۰۲   |  10-12-2023
کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە شاغڵ لە شیرکەت نەوت و گازی ئاغاجاری و دوورگەی سیری، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی سەرماوەز، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی شیرکەت نەوت و گازی ئاغاجاری، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت”، لەشوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.