فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی جنووب
دوشەممە ۰۵-۰۶-۱۴۰۳   |  26-08-2024

ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەرمانان، کرێکارانی سەکۆ نەوتییەکانی جنووب لە سایتی یک، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان بەشێوەی سەراسەری، دەستیاندایه کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، کرێکارانی سەکۆ نەوتییەکانی عەسەلوویە، بە خواستی، “وەڵانانی بەرپرسانی ناکارامە و گەندەڵ”، “نەمانی سەقفی حقووق”، “نەمانی ئاستەنگی مافی هەمیشەیی خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهێنانی مادەی ١٠ و دانی بەک پەی مادەی یەک”، “جیانەکردنەوەی شوغڵە کردارییەکان”و “پێداچوونەوە بە ئەساسنامەی سەپێندراوی سندووقی خانەنشینی”، لە شوێنی کارەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوزیاری وەڵامدانەوەی بەررسانی پەیوەندیدار بە کێشەکانیان بوون.