فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتیی شاغڵ لەشارەداریی ئیلام
دوشەممە ۰۵-۰۶-۱۴۰۳   |  26-08-2024

کرێکارانی شیرکەتیی شاغڵ لەشارەداریی ئیلام، ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی خەرمانان، لە بەرامبەر دادگوستەری ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی شیرکەتیی شارەداریی ئیلام، ماوەی چوار مانگە هیچ گرێبەستێکیان لەگەڵدا نەبەستراوە و هەروەها حەقدەست و حەقی بیمەکانیشیان، پەرداخت نەکراوە.