فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە دوورگەکانی لاوان، سیری و بهرگان
هەینی ۰۶-۰۷-۱۴۰۳   |  27-09-2024

کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلات قاڕە شاغڵ لە دوورگەکانی لاوان، سیری و بهرگان، ئەمڕۆ هەینی ٦ی ڕەزبەر، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بەشێوەی هاوکات دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی، لەدرێژەی رەوتی کۆبوونەوەی حەفتانەیان و لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە و بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.