کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پەیمانی سەنعەت نەوت لە تاران
شەممە ۱۷-۰۴-۱۴۰۲   |  08-07-2023
کۆمەڵێک لە کرێکارانی ناوەندی پەیمانی سەنعەت نەوت، ڕۆژی شەممە ١٧ی پووشپەڕ، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ناوەندی سەرۆک کۆماری لە تاران، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ناوەندی سەرۆک کۆماری و بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و دەست نووس بە ناوەڕۆکی “پەیمانکاری ئینسانی لابەرن” و “بەڵێنەکانتان بەجێ بێنن”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیان و وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان بوون.