کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ڕەسمی وەزارەتی نەوت
یەکشەممە ۲۱-۰۸-۱۴۰۲   |  12-11-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، کرێکارانی ڕەسمی وەزارەتی نەوت، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی وەزارەتی نەوت شاغڵ لە مەیدانە نەوتییەکانی “فرووزان، بەهرەگان سەر و ئەبووزەڕ” سەر بە شیرکەتی نەوتی “فەلات قاڕەی ئێران” لە پارێزگای بووشێهر، ئەمرۆ یەکشەممە دەستیان لە کار کێشایەوە و لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە “دیاری کردنی سەقفی حەقدەستی خانەنشین کراوان، لەناوبرنی ئیرادەی ئینسانییە” لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.