فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کارخانەی نازنەخ و ڕستن و چنینی قەزوێن
یەکشەممە ۰۹-۱۱-۱۴۰۱   |  29-01-2023

کرێکارانی کارخانەکانی نازنەخ و ڕستن و چنینی قەزوێن ڕۆژی شەممە و یەکشەممە رێکەوتی ٨ و ٩ی مانگی رێبەندان، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقدەستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی مانگی ڕێبەندان، کرێکارانی کارخانەی “نازنەخ” لە قەزوێن، لە ناڕەزایەتیی بە دواخرانی ١٦ مانگ لە حەقدەستەکانیان، لە بەرامبەر مەجلیسی ڕژیم دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیان بوون. هەروەها بە دەیان کرێکاری کارخانەی ڕستن و چنینی قەزوێن کە ماوەی ساڵێکە حەقدەستەکانیان نەدراوە، ڕۆژی شەممە لە بەرامبەر ناوەندی سەرۆک کۆماری لە شاری تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری درانی حەقدەستە دواخراوەکانیان بوون.