کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کەم ئەندامان لە بەرامبەر شوڕای شاری تاران
یەکشەممە ۲۹-۰۵-۱۴۰۲   |  20-08-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە کەم ئەندامان لە ناڕەزایەتیی بە سپاردنی سامانەی گواستنەوەی جانبازان و کەم ئەندامان، لە بەرامبەر شوڕای شاری تاران دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمە سێهەمین کۆبوونەوەی کەم ئەندامانە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا. جێگای ئاماژەیە، لە دوو کوبوونەوەی ڕابردوودا، پەسەندکراوی شوڕا گرێدراوە بە ئەگەری هەر جۆرە گۆڕانکاریێەک لە سامانەی گواستنەوەی کەم ئەندامان، بە ڕێگە پێدانی شارەداریی، بەڵام شارەدار هیچ بایخێکی بەم پەسەندکراوە نەداوە و ناوگانی گواستنەوەی بە شوێنێکی دیکە ئینتقال داوە.