کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینکراوانی کشوەری لە شارە جۆراوجۆرەکان
سێشەممە ۲۴-۰۵-۱۴۰۲   |  15-08-2023
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە فەرهەنگیانی خانەنشین و خانەنشینانی دیکەی کشوەری لە شارەکانی سنە، تەورێز، کرمانشا، ئیلام، مازاندەران، خۆرەم ئاوا، پۆلدۆختەر، هەمەدان، ئەردەبیل، قەزوین و ساری بە ڕەواڵی ناڕەزایەتی هەموو ڕۆژانی سێشەممە و لە ناڕەزایەتی بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان و جێبەجێنەکردنی خواستەکانیان لە بەرانبەر بینای سندووقی خانەنشینانی کشوەری لەم شارانە دەستیان دایە کۆبوونەوە و ناڕەزاتیان دەربڕی.