کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشین کراوانی رێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی لە شاری شووش
یەکشەممە ۰۲-۱۱-۱۴۰۱   |  22-01-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی مانگی ڕێبەندان، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراونی رێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی لە شارەکانی شووش، حەوت تەپە، کەرخە و حۆر، لە بەرامبەر ئەم رێکخراوەیە لە شارستانی شووش، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە، “بەکردەوە دەرهێنانی ٢٥ لەسەدی گەڵاڵەی هاوسان سازی ساڵی ١٤٠٠ و ١٤٠١، دانی جێژنانەی خانەنشین کراوان، بەکردەوە دەرهێنانی ماددەی ٨٩ی رێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی و هەروەها دەرمانی خۆرایی، بەرێوەبردنی هەڵبژاردنی کانوونی خانەنشین کراوانی شارستان و ڕادەست نەکرانی بانکی ریفاە لە چوارچێوەی ئەسڵی ٤٤ن.