ڕۆژی دووشەممە ١٠ی مانگی ڕێبەندان، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی مس سەرچشمە، لە ناڕەزایەتی بە ڕاگوێزرانی سندووقی سەهامداران بۆ ناوەندەکانی سەر بە وەزارەتی رفاە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
خانەنشین کراوانی ناڕازی دەڵێن، ئەمڕۆ لە بەرامبەر نووسینگەی شیرکەتی میلی سەنایعی مس لە تاران بۆ ئەم مەبەستە کۆبووینەتەوە و هاوکات لەگەڵ ئێمە، خانەنشین کراوانی ئەم دامەزراوەیە لە بەرامبەر نووسینگەی سەرەکی کارخانە لە شاری کرمان دەستیان داوەته کۆبوونەوە. ناڕازیان دەشڵێن، خوازیاری سەربەخۆیی سندووقی خانەنشین کراوانین، لەحاڵێکدا لە ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەممەی ساڵی ١٤٠٠، ئەم سندووقە بە بێ ڕەزامەندی ئێمە بۆ وەزارەتی ریفاە ئینتقال دراوە. ناڕازییان هەروەها ڕایانگەیاندووە، ئەگەر ئەم ڕەوتە هەروا بچێتە پێشەوە، ئەم سندووقە بە تەواوی لەناو دەچێت و خانەنشین کراوان دەدەن بە سندووقی تەئمینی ئیجتماعی.