کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی ئەهواز
سێشەممە ۰۸-۰۱-۱۴۰۲   |  28-03-2023
ڕۆژی سێشەممە ٨ی خاکەلێوە کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی ئەهواز دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی.
خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئیدارەی گشتی تەئمینی ئیجتماعی خوزستان لە ئەهواز، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان و خراپی باری بەڕێچوونی ژیانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە وبە بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکاردی ئێعتڕازی، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.