فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خوێندکارانی کۆلێژی زانستی کۆمەڵایەتی زانکۆی عەلامە تەباتەبایی
هەینی ۲۳-۱۰-۱۴۰۱   |  13-01-2023

خوێندکارانی کۆلێژی زانستی کۆمەڵایەتی زانکۆی عەلامە تەباتەبایی، لە ناڕەزایەتی بە دەستبەسەر کرانی یەکێک لە خوێندکارانی ئەم کۆلێژە بە ناوی عەلی زیرایی، دەستیاندایە کۆبوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، خوێندکارانی ناڕازی بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک، (ژن ژیان ئازادی، زیندانی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێ، سەرۆکی حەراسەت هێمای بێ شەرمی، حیز تۆی سووک تۆی، ژنی ئازادە منم، نە سەڵتەنەت نە رێبەری، دێمۆکراسی و بەرابەری، میلادی ئێمەیان برد، تەنیا بەڵێنێان هێنا، سوێند بە خوێنی یاران، چۆک دانادەین تا ئاخر)، لە ئاست سپاندنی پێنج ساڵ زیندان بەسەر عەلی زیرایی و دوو ساڵ قەدەغە چوونەدەرەوە لە وڵات بۆ میلاد عەبدی، ناڕەزایەتییان دەربڕی.