کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی سەقز
سێشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۲   |  23-01-2024
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی سەقز، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەبڕین بە دەستبەکاربوونی کانگایەک لە نزیکی کێوی باڵووقایەی ئەحمەوئاوا، کە لەم شارەدا هەڵکەوتووە، کۆبوونەوە و خوازیاری ڕاگرتنی چالاکییەکانی ئەم کانگایە بوون.
کێوی باڵووقایە لە پاڵ گوندی ئەحمەوئاوا و لە ٧ کیلۆمیتری شاری سەقز هەڵکەوتووە و شوێنی مانەوە و ژیانی چەند جۆر باڵندەشە.
ئەو کانگایەی کە لە دەوروبەری ئەم کێوە دۆزراوەتەوە، بڕیار بوو لە مانگی گوڵان دا چالاکییەکانی خۆی دەست پێ بکات، بەڵام بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی ئەو ناوچەیە، چالاکییەکانی ڕاگیران کە ئێستا پاش تێپەڕبوونی ٨ مانگ، بڕیارە کارەکانی دەست پێ بکاتەوە.