فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی سەراسەری خانەنشینکرانی شیرکەتی مۆخابەراتی ئێران
سێشەممە ۱۷-۱۲-۱۴۰۰   |  08-03-2022

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەشەممە، خانەنشینکراوانی شیرکەتی مۆخابەراتی ئێران، لە سەر بانگەوازی پێشەکی شورای خانەنشینکراوانی شیرکەتی مۆخابەراتی ئێران، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی سەراسەریان لە شارەکانی ئیسفەهان، کەرەج، تاران، مەشهەد، ئیلام، لۆڕستان، ورمێ، نکا، شاری کورد، یەزد، ئەردەبێڵ، زەنجان، ئەراک، ئەهواز، شیراز، قۆم و تەورێز بەڕێوەبرد.
خانەنشینکراوان لە ناڕەزایەتی بە لە خوارەوەبوونی ئاستی حقوقەکانیان، بارودۆخی سەختی ژیان و گوزەرانیان، بێ توانایی لە بەڕێوەبردنی ژیانی ڕۆژانەیان و پێرانەگەیشتن بە داخوازیەکانیان لە لایەن ڕژیمەوە، کۆۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕیوە برد و دروشمی گەلێک وەکوو ”خانەنشیکراوان هوشیارن لە ستەم بێزارن” و دروشمی دیکەیان وتەوە.