فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایانی خانەشینکراوی کوردستان
دوشەممە ۲۷-۰۱-۱۴۰۳   |  15-04-2024

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی خاکەلێوە، مامۆستایانی خانەنشینکراوی کوردستان وێرای مامۆستایانی خانانشینکراوی شارەکانی تر لە بەردەم ڕێکخراوی بەرنامە و بوودجەی ڕژیم لە تاران کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
مامۆستایانی بەشداربوو لەم ناڕەزایەتییە بە بەدەستەوە گرتنی کۆمەڵێک بەنێر کە داواکارییەکانیان لەسەر نووسرابوو، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.
مامۆستایانی خانەنشینکراو لەم کۆبوونەوەیەدا داوای کۆمەڵێک مافی پێدانی حەقدەست و هەروەها پێدانی جیاوازیی پاداشت و پلەبەندییەکانیان کرد و بە وتنەوەی دروشم دژی بەرپرسانی ڕژیم، خوازیاری چارەسەرکردنی کێشەکانیان بوون.
هێزە ئینتیزامی و هێزە لیباس شەخسییەکانی ڕژیم لە کاردانەوە بەم ناڕەزایەتیدەربڕینە، هەوڵیان دا مامۆستایان لە شوێنی کۆبوونەوەکە دوور بکەنەوە.