کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایانی زانکۆی شاری تەبرێز
دوشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۰   |  07-02-2022
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا مامۆستایانی زانکۆی شاری تەبرێز، بە نیسبەت لە خوارەوەبوونی ئاستی حەقدەستەکانیان و ئیجرانەکردنی گەڵاڵەی هاوسانسازیی حەقدەستەکان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
ئەم مامۆستایانە لە ماوەی ئەمساڵدا چەندین جار ناڕەزایەتی خۆیان بەهۆی لەخوارەوەبونی ئاستی مووچە و بارودۆخی سەختی ژیان و گوزەرانیان، دەربڕیوە و خوازیاری بەردنەسەرەوەی ئاستی مووچەکانیان و ئیجراکردنی گەڵاڵەی هاوسانسازی بوونە، بەڵام هەتا ئێستا نەک مووچەکانیان زیاد نەکراوە، بەڵکوو کەمتریش کراوەتەوە. شایانی باسە ئەو مامۆستایانە ڕایانگەیاندوە، لە دەستپێکی ئەم مانگەوە واتە مانگی ڕێبەندان، ئەم زانکۆیە بە بیانووی دەستەبەر نەبوونی ئیعتیباری پێویست،30 %لە مووچەکانی کەم کردووەتەوە.