ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له هەڵسووراوانی مافی ژنان له شاری سنه، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر شلێر ڕه‌سووڵی و گیان له‌ده‌ستدانی به‌هۆی خۆكوژیه‌وه، له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌و باره‌وه خوێنده‌وه.
له‌به‌شێكی ئه‌و بهیاننامەدا هاتووه؛ ئه‌و شته‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی هێناوه‌ته سه‌ر هێڵ بۆ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌مان بێت به‌رامبه‌ر به‌و كرده‌وه قیزه‌ونه، توندووتیژی سیستماتیك و په‌ره‌پێدراو له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیەوەیە. به‌داخه‌وه، نه‌ته‌نیا هیچ ڕێكارێك بۆ ڕێگریكردن له‌و كه‌سانه‌ی توندووتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان دەکەن نه‌گیراوه‌ته به‌ر، به‌ڵكوو له ڕێككه‌وتنێكی نهێنیدا، توندووتێژی به‌رامبه‌ر به ژنان ئاساییكراوهتهوه و هیچ سزایه‌ك بۆ تاوانباران له‌به‌رچاو نه‌گیراوه. ئێمه ژنانی شاری سنه وێڕای شەرمەزار كردنی ئه‌و كرده‌وه قیزه‌ون و دژه مرۆڤانه، له ته‌واوی چالاكانی مافی مرۆڤی ئێران و جیهان داواكارین، له‌و باره‌وه بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵویست هه‌ڵبگرن. ئێمه وه‌كوو چالاكانی ژن، خوازیاری بە سزاگەیاندنی تاوانبارانی توندووتیژی دژبه ژنانی قۆربانین و داوا ده‌كه‌ین به زووترین كات ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و تاوانباره سزا بدات.