کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کادری بیمارستانی ڕەجایی شیراز
پێنجشەممە ۱۰-۱۲-۱۴۰۲   |  29-02-2024
ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەشەممە کادری دەرمانی بیمارستانی ڕەجایی شیراز لە ناڕەزایەتی بە بارودۆخی بەڕێچوونیان و لە خوارەوە بوونی ئاستی حەقدەستەکانیان لە شوێنی کارەکانیان لە ناو بیمارستان دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی. لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ئەمە چەندەمین جارە کە کادری دەرمان و پەرەستارانی ئەم بیمارستانە بەرامبەر بە لەخوارەوەبوونی ئاستی حەقدەستەکانیان ناڕەزایەتی دەردەبڕن. یەکەمین کۆبوونەوەیان لە ٧ی گوڵانی ١٤٠٢ لە حەساری بیمارستان بەرێوە چوو.
چەند ڕۆژ لەمەوبەریش ئەم کادرە دەرمانیە هاوڕێ لەگەڵ پەرستاران و کارمەندانی تری پزیشکی نەخۆشخانەکانی شیراز بۆ دووەم هەفتەی لەسەریەک هاتنە سەر شەقام و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە کەمی تەعرفەکان و کارە زۆرەملیەکانی زیادە.