کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندانی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوە لە تاران
سێشەممە ۰۳-۱۲-۱۴۰۰   |  22-02-2022
رۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەممە، کارمەندانی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوە لە شاری تاران، لە ناڕەزایەتی بە لە خوارەوەبوونی ئاستی حقوقەکانیان، نەبوونی ئەمنییەتی پیشەی و پێڕانەگەیشتن بە داخوازییەکانیان، لە بەرامبەر بینای شارەداری ئەو شارە کۆبوونەوە. ئەو کارمەندانە دەڵێن ئاستی حقوقەکانمان جوابدەرەوەی ژیانی ڕۆژانەمان نییە و ناتوانین بەو پوڵە کەمەوە بژێوی ژیانمان دابین بکەین.