سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوە نزیکەی ١٠٠ کەس لە کرێکارانی کارخانەی داروگەری تاران لە ناڕەزایەتی بە دەرکرانی ١٤ کەس لە هاوکارەکانیان دەستیان لەکار کێشایەوە و لە بەردەم دەرگای چوونەژوورەوەی بینای وەزارەتی کار کۆبوونەوە.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه هه‌ر جارە و به بیانوویه‌ك له ڕێكه‌وتی ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوووه تا ١٥ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ ١٤ كه‌س له هاوكاره‌كانیان كه ١٠ بۆ ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریان بووه له سه‌ركار ده‌ركردووه. ئه‌و كارخانه‌یه ١٠٠ كرێكاری هه‌یه كه به هۆی سه‌پاندنی گرێبه‌ستی كاتی به‌سه‌ریاندا ئه‌منیه‌تی پیشه‌یان لێ زه‌وت كراوه و ئێستا نیگه‌رانن كه ڕه‌وه‌ندی كه‌م كردنه‌وه‌ی هێزی كار له‌و ناوه‌نده درێژه‌ی هه‌بێت و ژماره‌یه‌كی زۆرتر له كرێكاران له‌سه‌ركار ده‌ربكرێن.