کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری منطقە ٣ خوڕەم ئاوا
دوشەممە ۰۲-۱۲-۱۴۰۰   |  21-02-2022
رۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەممە، کرێکارانی شارەداری منطقە ٣ شاری خوڕەم ئاوا، لە ئیعتراز بە پێنەدانی حەقدەستی ٦مانگ کارکرنیان و وەرنەگرتنی حەقی بیمەکانیان، لە بەرامبەر بینای ئۆستانداری ئەو شارە کۆبوونەوە.ئەو کریکارانە دەڵێن، ٦ مانگە ئێمە لە ئیعتراز و ناڕەزایەتی داین، بەڵام بەرپرسانی پەیوەندیدارهیچ جوابێکیان نەداوەتەوە و بە بێ حەقدەست، بەڕێوەبردنی ژیان و گوزەرانی بنەماڵەکانمان سەخت و دژوارە.