فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی نەڕەزایەتی سەراسەری خانەنشینکراوان
دوشەممە ۱۶-۰۳-۱۴۰۱   |  06-06-2022

رۆژی دوشەممە ١٦ی جۆزەردان، خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە ناڕەزایەتی بە زیادکردنی ناتەواوی ئاستی حەقدەستەکانیان لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئیران لەوانە؛ تەورێز، شیراز، زەنجان، سەربەندەر، ئەهواز، شووشتەر، شووش، کرمان، مەشهەد، دزفول، ئەراک، کەرەج و ئیسفەهان ڕژانە سەر شەقام و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد و چەندین دروشمی توندیان لە دژی حکوومەت و رەئیسی و باقی کاربەدەستان و دەست و پێوەندەکانی ڕژیم وتەوە .
لە حالیکدا کە بە پیی ئامارە رەسمیەکان،نرخی ئاوسان لە ئێران ٤٠ لە سەدە، حەقدەستی خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی تەنیا ١٠ دەرسەد زیادی کردووە. سەرەڕای هەڵاوسانی بەرز و ئازادکردنی نرخەکان لەلایەن حکومەتەوە، بەرزبوونەوەی لەسەدا ١٠ بە کردەوە بە واتای بچووکتربوونی سفرەی لانیکەمی خانەنشینکراوان دێت. هێزە سەرکوت کەرەکانی رژیم لە تاران کە بە رادەیەکی بەرچاو بڵاو ببوونەوە بە زۆر، لە کۆبوونەوەی خانەنشینان بەرگریان کرد.