فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوە و رێپێوانی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی ئەتمینی ئیجتماعی خوزستان
دوشەممە ۰۱-۱۲-۱۴۰۱   |  20-02-2023

کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی رێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی خوزستان، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و لەئاستی شاری ئەهواز ڕێپێوانیان کرد.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “مردن باشترە لەو ژیانە”، “لەژێر باری ستەم ژیان ناکەین” و “گیان فیدا دەکەین لەڕێگەی ئازادگی” لەئاستی شاری ئەهواز ڕێپێوانیان کرد و دواتر لە بەرامبەر بینای ڕێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتیی ئەمشارە، کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.