ئاژانسی هەواڵنێریی “فڕانس پرێس” لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە، ئاگربەستی مرۆیی غەززە کە لە نێوان ئیسڕائیل و حەماس واژۆ کرابوو، رۆژی هەینی ١٠ی سەرماوەز، دوای حەوت ڕۆژ کۆتایی هات و سەرلە نوێ لەم ناوچەیە شەڕ دەستی پێ کردووەتەوە.
هاوکات میدیا فهلهستینییهكان بڵاویانكردهوه، بهیانی ئهمڕۆ هەینی دهنگی تهقینهوه له غهززه وێڕای بوونی فڕۆكه و درۆن له ئاسمانی ئهو شاره و دهستپێكردنهوهی رووبهڕوو بوونهوهكان بیستراوە. شایانی باسە، دوای کۆتایی هاتنی ئەم ئاگربەستە کاتییە، ئەڕتەشی ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر باکووری کەرتی غەززە بەچڕی دەستپێکردووەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئاگربەستی مرۆیی لەنێوان حەماس و ئیسرائیل لە ڕۆژی ٢ی خەزەڵوەر دەستیپێکرد و دوو جار درێژکرایەوە، لەو ماوەیەشدا نزیکەی ١٠٠ بارمتەی بندەستی حەماس و ٢٠٠ فەلەستینی لەزیندانەکانی ئیسرائیل ئازاد کران. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە ڕێکەوتی ١٥ی پووشپەڕ، بزووتنەوەی حەماس بە مووشەک هێرشی کردە سەر خەڵکی ئیسرائیل و دواتر دەولەتی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد. بەپێی دوایین ئامار بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ١٤ هەزار و ٨٥٤ هاووڵاتی فەلەستینی کوژراون کە لەو ژمارەیە، شەش هەزار و ١٥٠ کەسیان منداڵن. هەر بەپێی ئامارەکان، لە شەڕی غەززە زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ ئیسرائیلی کوژراون و زیاتر له ههزاریشیان بریندارن، هەروەها زیاتر لە ٢٤٠ ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهر كرابوون.