کۆتایی مانگرتنی کرێکارانی فلێزکار لە تورکییە
شەممە ۱۷-۱۰-۱۴۰۱   |  07-01-2023
یەکێیەتی کرێکارانی فلێزکاری تورکییە ناسراو بە [بیرلێشیک مێتال ئیش]، ڕایگەیاندووە کە لە سەر بردنەسەرێ ئاستی حەقدەستی کرێکاران بە رێژەی ٨٤ و ٨ دەهۆمی لەسەد بۆ شەش مانگی داهاتوو، لەگەڵ دەوڵەتی تورکییە بەرێککەوتن گەیشتوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەدوای ئەم رێککەوتنە، مانگرتنی بێسنووری کرێکارانی سەنایعی فلێزی چەند ملییەتی بەرهەمهێنەری پۆڵای [بێکایرت] لە ڕۆژهەڵاتی تورکییە، کۆتایی پێ هاتووە. شایانی باسە، کرێکارانی ئەم شیرکەتە پێشتر خوازیاری چوونەسەرەوەی ١٣٠ لەسەدی ئاستی حەقدەستەکانیان ببوون. پێویستە بوترێت کە نزیکەی ٤٠٠ کرێکار لە ماوەی حەفتەی ڕابردووەوە لە ناڕەزایەتی بە قەدەغەی مانگرتن لە لایەن دەوڵەتەوە، هاتوونەتە دەرێ و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەرێوەبردووە.