کەشی ئەمنییەتی لە دەورووبەری نەخۆشخانەی فەجر، شوێنی خەواندنی ئارمیتا گراوەند
چوارشەممە ۱۲-۰۷-۱۴۰۲   |  04-10-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئێستادا نەخۆشخانەی “فەجر”ی نیروی هەوایی تاران کە “ئارمیتا گراوەند”ی تێیدا خوێندراوە و هەروەها ئەو شەقامانەی دەگەنەوە بەم نەخۆشخانەیە لە کەشێکی قورسی ئەمنییەتیدا دایە. هێزەکانی پۆلیس لە بەر دەم نەخۆشخانە جێگیر کراون، “دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیس لەسەر شەقامی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فەجر وەستاون و ئامادەیی هێزە لیباس شەخسییەکان بەدی دەکرێت. هەروەها لە چوارڕیانی کوکاکۆلا [شەقامی دێهقان] ژمارەیەکی زۆرئۆتۆمبێل و هێزەکانی دژە شۆڕش جێگیر کراون.”لەگەڵ تووند بوونەوەی کەشی ئەمنییەتی لە دەورووبەری نەخۆشخانەی فەجر، “ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتیانەی بەم شوێنەدا تێدەپەڕن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پشکنینیان بۆ کراوە و لە هەندێک حاڵەتیشدا گەلەری مۆبایلی سەرنشینەکان کۆنترۆڵکراوە.”