فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کەمبوونی خوێندنگا لە پارێزگای کوردستان
دوشەممە ۰۷-۰۳-۱۴۰۳   |  27-05-2024

بەڕێوەبەری گشتی نوێژنکردنەوە و تەیارکردنی خوێندگاکانی پارێزگای کوردستان، وێڕای ئاماژەی بەوەیکە شەش شارستانی ئەم پارێزگایە لەگەڵ کەمبوونی خوێندنگا بەرەوڕوون، وتی: لە شارەکانی مەریوان، بانە، سەقز، قوروە، دێهگولان و ناحیەی یەکی شاری سنە، کەمترین خوێندنگا بوونی هەیە بە جۆرێک کە زۆربەی ئەم خوێندنگایانە بە شێوەی دوو شیفتە ئیدارە دەکرێ.
ئیبراهیم مۆرادی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سەرجەم ١٩ لەسەدی حوێندنگاکانی پارێزگای کوردستان پێویستە بڕووخێندرێن و سەرلە نوێی بینا بکرێنەوە. ناوبراو ڕاشیگەیاند، لەم ڕێژەیە ٦ لەسەدی دەبێ بەتەواوی بڕووخێندرێ و ١٣ لەسەدەکەی دیکەشی پێویستیان بە نوێژنکردنەوە و مەقاوم سازی هەیە.