فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کەمکرانەوەی حوکمی زیندانی ژینا مۆدەرێس گورجی
شەممە ۱۴-۰۷-۱۴۰۳   |  05-10-2024

لەم دواییانەدا ژینا مودەڕەس گورجی ڕۆژنامەوان و چالاکی مافی ژنان بە بڕیاری لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان، بە تۆمەتەکانی وەکوو “پێکهێنانی دەستە و گرووپی نایاسایی بە ئامانجی ڕووخانی حکوومەت” حوکمی ١٦ مانگ بەندکران و”پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
جێگای ئاماژەیە، ناوبراو پێشتر بە کۆی گشتی حوکمی ٢١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو کە دەبوو ١٠ ساڵی جێبەجێ بکرێت. ژینا مودەڕەس گورجی پێشتر لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی “پێکهێنانی لایەن و گرووپی نایاسایی بە مەبەستی ڕووخانی حکوومەت” بە ١٠ ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ گرووپەکان و وڵاتانی دوژمن” بە ١٠ ساڵ و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” بە ١ ساڵ زیندان و دوورخرانەوەی بۆ زیندانی ناوەندیی هەمەدان مەحکوم کرابوو. شایانی باسە، ئەم چالاکەی مافی ژنان، لە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گرووپەکان و وڵاتانی دوژمن بێبەری کراوە و حوکمی دوورخرانەوەی ناوبراو بۆ زیندانی ناوەندیی هەمەدان هەڵوەشێدنراوەتەوە و حوکمەکەی کە ١٦ مانگ بەندکرانە، لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی سنە تێپەڕ دەکات.