کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی مۆسافرهەڵگر لە نێپاڵ
یەکشەممە ۲۵-۱۰-۱۴۰۱   |  15-01-2023
بەوتەی کاربەدەستانی وڵاتی نێپاڵ، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی مۆسافرهەڵگر لە فڕۆکەخانەی پوکارا لە ناوەندی ئەم وڵاتە، لانیکەم ١٦ کەس گیانیان لەدەست داوە. ئەم فڕۆکەیە کە هەڵگری ٦٨ مۆسافر و چوار خەدەمەی گەشتە ئاسمانییەکە بووە، لە کاتی هەڵفڕین لە شار [کاتماندۆ] پێتەختی ئەم وڵاتە بەرەو پوکارا، تووشی کێشە دەبێ و لە کاتی نیشتنەوە ئاگری تێبەر دەبێ و بە هۆیەوە، ١٦ کەس گیانیان لەدەست دەدەن.