کەوتنەوەی ئاگر لە هۆڵی بازرگانی (ئەمین) لە شاری نەغەدە
دوشەممە ۰۵-۰۴-۱۴۰۲   |  26-06-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی پووشپەڕ، ئاگرێکی گەورە لە هۆڵی بازرگانی ئەمین لە شاری نەغەدە ڕوویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە ٢٠ کەس بریندار بوون و زیانێکی زۆری ماڵی لێکەوتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە هیچ کام لەم فرۆشگایانە بیمەیان نییە و تێچووی زیانەکانیش لە ئەستۆی خاوەن فرۆشگاکەدایە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئەم ئاگرە نەزانراوە.