فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گواستنه‌وه‌ی “سۆهه‌یلا حیجاب” له‌زیندانی كرماشان بۆ نه‌خۆشخانه
سێشەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۱   |  24-05-2022

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی مانگی جۆزه‌ردان،”سۆهه‌یلا حیجاب” زیندانی سیاسی به‌ندكراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی كرماشان، به‌ هۆی بارودۆخی نالەباری ته‌ندرووستی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.
“سۆهه‌یلا حیجاب” به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ زیندانه‌كانی “قه‌رچه‌ك” و كرماشان، تووشی نه‌خۆشی دڵ و گۆرچیله‌ بووه‌ و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن له‌خواردن، به‌رپرسانی ئه‌منیەتی زیندان ئیزنی مه‌ره‌خه‌سیان پێ نه‌داوه‌ و زۆر جار له‌ پیداویستییه‌ ده‌رمانییه‌كانیش بێبه‌شیان كردووه‌. به‌ پێی زانیارییه‌كان، باری ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ مه‌ترسیداره‌ و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ژێر چاوێری پزشکیدایە.