گواستنەوەی دوو برای دەستبەسەرکراو بۆ زیندانی مەهاباد
سێشەممە ۱۳-۱۰-۱۴۰۱   |  03-01-2023
فارووق محەممەد ڕەحیمی و ئارام محەممەد ڕەحیمی خەڵکی مەهاباد کە هەتا ئێستا لە مافی چاوپێکەوتن و دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر بێ بەری بوون، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی سەرماوەز، بۆ بەندیخانەی مەهاباد گواستراونەتەوە.
فارووق محەممەد ڕەحیمی و ئارام محەممەد ڕەحیمی، ڕۆژی دوو شەممە ٣٠ خەزەڵوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکران و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ناوەندەکانی ڕژیم گواسترانەوە.