دوا نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ٢٣ی گوڵان، “مستەفا ساڵحی”، خەڵکی شاری سەوڵاوا و “جەمشید کەریمی”، دانیشتووی شاری سنە کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندیی شاری سنە گواسترانەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی گوڵان، دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی “سەعید ئەرجومەندی”، خەڵکی خوڕەمئاوا و “کیومەرس مینبەری”، خەڵکی کامیاران، بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە گواسترابوونەوە. هەر لەم پێوەندەدا، ئەمرۆ شەممە سێ بەندکراو بە ناوەکانی “فیروز یاری نژاد گراوەند” خەڵکی کۆیەشت، “محەممەد پایەدار” و “پەیمان ئەکبەری” خەڵکی شووشتەر، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامەکەیان گواسترانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی خۆرم ئاوا.